داوای ماموستایانی ناڕازی هەرێم لە نوێنەرانی عەرەب
مامۆستایانی وانه بیژی ناڕازی و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە جەختکردنەوە لەسەر ناکارامەیی و بێکاریگەریی نوێنەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافی فەرمانبەرانی هەرێم، داوایان لە نوێنەرانی عەرەبی پەرلەمانی عێراق کرد کە فشار بخەنە سەر حکومەتی ناوەند بۆ جێبەجێکردنی شایسته داراییەکان و دانی موچە دواکەوتووەکان بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، بە سەرەنج بەوەی کە هیچ نوێنەرێکی کورد لە بەغدا ناتوانێت هیچ کارێک بکات بۆ مووچە دزراوەکانمان، لە نوێنەری فراکسیۆنەکانی ماف، سادقون، بابلیون، حکومەتی یاسا، ڕەوتی حیکمەت داوا دەکەین بە پێی حوکمی دادگای فیدڕاڵی عێراق فشار بخەنە سەر بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی وا پەیوەستن بە مووچەوە . مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایانگەیاند: "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ڕوونی گیرۆدەی قەیرانی دارایی و خراپ بەڕێوەبردنێکی گشتی بووە. ئەم وەزارەتە خۆی دانی بەوەدا ناوە کە قەرزەکانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان گەیشتووەتە 11 تریلیۆن و 576 ملیار دینار لە حاڵێکدا کە ، حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ 10 ترلیۆن و 752 ملیار دیناری ناردووە .مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستانیش جەختیان لەوە کردەوە: "بانک و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ئیتر جێی متمانە نین".