کانونی دوھەم 08, 2025 17:42 Asia/Tehran
  • په‌یامێکى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق له‌په‌یامێکى به‌په‌له‌دا دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە هەڕەشە لەموچەی فەرمانبەران بکات"، ده‌شڵێت:"ئەو سەکۆیانەی گۆڕینەوەی دراو کە لەدەروازەکان هەیە، مۆڵەتی بانکی ناوەندییان نییەو ئێمەش دایاندەخەین"

عەلی عەلاق ئاشکرایکردوه‌،عێراق هیچ کێشەیەکی دارایی نییە که‌ هەڕەشە لەموچەی فەرمانبەره‌کانى بکات.پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جه‌ختده‌کاته‌وه‌، "یەدەگی بانکی ناوەندیی زۆرەو توانای دابینکردنی خواستی دۆلاری هەیە، هەروەها بانکی فیدراڵی ستایشی ڕێکارەکانی عێراقی سەبارەت بەحەواڵەی دەرەکی کردوە".

به‌وته‌ى پارێزگاری بانکی ناوەندیی، "میکانیزمی پێدانی دۆلار بەگەشتیاران بەردەوامەو دەگاتە دەستی سودمەندبوان، هەروەها یەدەگەکانمان بەهێزن‌و بانکی ناوەندیی سەربەخۆیە، پڕۆژەیەکیشمان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکردوەو گەیشتوەتە قۆناغی پێشکەوتوو".ئه‌وه‌شى وت:"ئەو سەکۆیانەی گۆڕینەوەی دراو کە لەدەروازەکان هەیە، مۆڵەتی بانکی ناوەندییان نییە، ئێمەش کار بۆ داخستنیان‌و گواستنەوەیان بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن دەکەین، ئێمە ڕێگەمان بەبانکەکاندا دۆلار هاوردە بکەن‌و توانیمان قاچاخچێتی دۆلار سنوردار بکەین"

سەرپەیڤ