نهێنیی تەندرووستیی مامەعومەر سوشیاڵ میدیای هەژاند
لاپەڕەی ئینستاگرامی سەحەری کوردی(Saharkurdishtv) هەفتەی ڕابردوو وتوێژێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ پیاوێکی بە ساڵاچووی تەمەن هەشتا و پێنج ساڵی کورد بڵاو کردەوە کە تاکوو ئێستا لە ژیانیدا سەردانی دکتۆری نەکردووە. ئەم ووتوێژە دارا عەبدوڵڵا ئەنجامی داوە لەگەڵ مامە عومەر کە لە تووڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر دەنگی دایەوە.
پاش بڵاو بۆنەوەی ئەمڕاپۆرتان لە ئینساگرامی کەناڵی سەحەری کوردی ئەم ڤیدیۆیە زیاتر لە نیو ملوێن بینەری هەبوو و ٢٤ هەزار کەسیش لایکیان کردووە. جگە لەوە ٤٥٦ کۆمێنتی بۆ دانراوە . ١٦٠٠ جار پاشەکەوت کراوە و ٢٦ هەزار جار شەیر کە ئەوە پیشاندەری پێشوازی بێوێنە لە ئەم پۆستە بوو.
زۆرێک لە بەکارهێنەران لە کۆمێنتەکانی خۆیاندا پەسنی شێوازی ژیانی مامە عومەریان داوەتەوە. هەندێکیش وتوویانە کە بڕیاریان داوە گۆڕانکاری لە ڕژێمی خۆراک و خواردن و شێوەی ژیانیان بەدی بێنن.
ئەم ڕاپۆرتە پیشاندەری توانای گێڕانەوە سادە بەڵام کارتێکەرەکانە لە سەرنجڕاکێشانی خەڵک. کەناڵی سەحەری کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە نەک هەر کلتوور و بیر و بڕواکانی خەڵکی کوردستانی خستە بەرچاو، بەڵکوو بە جوانترین شێوە توانی بە بەرهەمهێنانی بابەتێکی جیاواز سەرنجی بەردەنگەکان بەرەو لای خۆی ڕا بکێشێ و لە تووڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەراو قاڵێک بنێتەوە.
ئینستاگرامی سەحەری کوردی: Saharkurdishtv@