ڕەخنەی یەکگرتووی ئیسلامی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ
عوسمان کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق، ئیدیعاکانی شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت بەبێ پارتی دیموکراتی ڕەتکردەوە و جەختی کرد کە لێدوانەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جگە لە فریودانی گشتی هیچی تر نییە
. عوسمان کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەوەی شاسوار عەبدولواحید پێشنیاری دەکات جگە لە فریودانی ڕای گشتی و چەواشەکردنی خەڵک هیچ نییە، چونکە جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەنێو ئەو لایەنانەدا بوو کە هەرگیز ئامادەی دانیشتن لە گەڵ پارتەکانی ئوپوزوسیون نەبوون".." ماوەیەک لەمەوبەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە بزووتنەوەکە لە ناو ئۆپۆزسیۆندا دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر یەکیێتی و یەکگرتوویی ئیسلامی و کومەڵی دادی ئیسلامی ئامادەبن بە بێ پارتی دیموکرات هەموو پۆستە حکومییەکان لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن نەوەی نوێ ئامادەیە 15 کورسیەکەی بخاتە بەردەستیان و داوای هیچ پشکێک لە پۆستەکان ناکات.