هەولێر ڕاستیەکان لەبارەی یاسا و حوکمی دادگای فیدراڵی بە خەڵک ناڵێت
ئەحمەد حاجی ڕەشید گەندەڵی دارایی دوولایەنە و نەگەیاندنی داهاتی ناوخۆی بە بەغدا بە هۆکاری سەرەکی کێشەی یاسایی و ئابووری هەرێمی کوردستان زانی
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئە نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرینگیی ناداتە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ڕاستییەکانی تایبەت بە ماف و پابەندییە داراییەکانی لە ڕای گشتی و خەڵک دەشارێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی دارایی لە هەردوو لایەنی هەولێر و بەغدا کێشەی جددی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران دروستکردووە، دۆخی ئابووری ئەمساڵیش لەچاو ساڵی ڕابردوو خراپتر دەبێت.
هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی ئەمساڵ باری گوزەرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەچاو ساڵی ڕابردوو خراپتر دەبێت و زیاتر ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری دەبنەوە . ئەحمەد حاجی ڕەشید، نوێنەری پێشووی پارلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت و ڕایدەگەیەنێت، هەولێر ڕاستی مافەکانی هاووڵاتیان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە خەڵک ناڵێت و پابەند نیە بەو بڕیارانەی کە لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە دەر کراوە .