کانونی دوھەم 29, 2025 20:05 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح: جگە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕانیش دژی تەوتینی موچەن

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، ڕایگه‌یاند، "زمانی هه‌ڕه‌شه‌کردن"ی هه‌رێمی کوردستان زیانی له‌ موچه‌خۆران گه‌یاندوه‌ و تائێستا به‌ ته‌وتین ڕازی نییه‌ و به‌مجۆره‌ بڕوات تا 20 ڕۆژی دیکه‌ موچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ناگاته‌ هه‌رێمی کوردستان،

عەلی حەمە ساڵح ئه‌وه‌شی وت، "9 ڕۆژه‌ بانکه‌کانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین نوسراویان کردوه‌ و ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینی موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان، بۆچی ڕازی نابن؟ حیکمه‌تی ئه‌وه‌ چییه‌؟، که‌ ئه‌و نوسراوه‌ی ئه‌و دو بانکه‌ ده‌رفه‌تێکی گرنگه‌، به‌ڵام شاندی هه‌رێم پارتی و یه‌کێتی تێدایه‌ ده‌ڵێن، ته‌وتین ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌".

سەرپەیڤ