مەرجی نوێی بەغدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەغدا
بەغدا مەرجێکی نوێی بۆ دانی مووچەی فەرمانبەران داناوە و داوای کردووە ژمارەی هەژماری بانکی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەست بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕاستەوخۆ مووچە بخاتە سەر هەژمارەکانیان
بەغدا بەنیازە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان توتین بکات . بەم پێیە ئەگەر فەرمانبەرێک ناوی خۆی بۆ پڕۆژەی هەژماری منی تۆمار کردبێت، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوسیە تەواوەکەی بگەیەنێتە بەغدا. بەغدا دەیەوێت ڕاستەوخۆ لە ناوەندەوە مووچە بخاتە سەر حسابی فەرمانبەران. لە ئەنجامدا چ تەوتین بێت یان هەژماری من، ئیتر پارە بۆ هەرێمی کوردستان دنانێردرێت، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری فەرمانبەران. بەغدا قۆناغێکی نوێی لە فشارەکانی بۆ سەر پرۆسەی توتین دەستپێکردووە، کە ئەو کارە هاوتەریبە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق. لەلایەکی دیکەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنەی لە بەردەوامیی دژایەتیی لایەنە جیاجیاکان گرت لە گەڵ تەوتین و بە نیشتیمانیکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان و هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا نانێردرێت. ئەم ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، زمانی هەڕەشەکردنی هەرێمی کوردستان بە زیانی موچەخۆران بووە و تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر تەوتین نەکراوە. هۆشداریشیدا لەوەی لایەنە عێراقییەکان دەچنە ناو پرۆسەی هەڵبژاردن و پرسی ک هەرێمیش بەشێک دەبێت لەو ڕکەبەرایەتیانە ، بۆیە دەبێت وریا بین بیانوو بە دەس کەسێکەوە نەدەین .