ڕاگەیندرانی بانگەواز بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەوڵێر
مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێر لەبەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی ژیان و هەڵپەساردنی هاوکارەکانیان لە سلێمانی .
یەکێتی مامۆستایانی پێشەنگ لە هەرێمی کوردستانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئەم گردبوونەوەیە ڕاگەیاندووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان گرینگی بە داواکارییەکانیان نەدات، ئەوا بە ڕادەیەکی گەورەتر بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەکانیان. وتیشی: "یەکێتی مامۆستایانی پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمەش ڕۆژی دووشەممەش بەشداری ئەم گردبوونەوە ناڕەزایەتییە دەکەین و بۆ مافەکانمان ڕادەوەستین. نەوزاد عومەر، ئەندامی ئەو یەکێتییەکە لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە وەک مامۆستایان بەشداری ئەم گردبوونەوەیە دەکەین و داوا لە سەرجەم مامۆستایانی شاری هەولێر دەکەین ئامادەی ئەم گردبوونەوەیە بن و داوای مافەکانیان بکەن". هەروەها هۆشداریشیدا: "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە داواکارییەکانمان نەدات، ئێمەش وەک مامۆستایانی سلێمانی خێوەت هەڵدەدەین لەبەردەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەردەوام دەبین لە ناڕەزایەتییەکانمان