وه‌زیری دارایی هەرێم: ڕێککەوتووین ئه‌مساڵ به‌بێ کێشه موچه‌ی موچه‌خۆران بدرێ
وەزیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق گه‌یشتینه رێککه‌وتن بۆ خه‌رجکردنی ته‌واوی موچه‌ی ساڵی 2025 بەبێ گرفت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق گه‌یشتینه رێککه‌وتن بۆ خه‌رجکردنی ته‌واوی موچه‌ی ساڵی 2025 بەبێ گرفت و له‌م رۆژانه‌ش دابه‌شکردنی موچه ده‌ستپێده‌کات.
ئاوات شێخ جەناب له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و بۆ ساڵی 2025 بەبێ کێشە موچەی موچەخۆران خەرج دەکرێت.
وتیشی: یەکەم کاری کابینەی نۆیەم ئەوە بوو، هاتە بەغدا بۆ چارەسەریی کێشەکان و ئێستاش سورین لەسەر چارەسەری کێشەکان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەم دوو ڕۆژەدا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ١ (کانونی دوه‌م)ی 2025 دەستپێدەکات.