شوبات 04, 2025 18:06 Asia/Tehran
  • بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری وەزارەتی ناوخۆی کردووە، هەموو ئەو هێزانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆن بەگوێرەی یاسای راژە و خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ خانەنشین دەکرێن.

لەکاتی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بۆ هاوتاکردنی مووچە و خانەنشینیی فەرمانبەران، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ تەمەنی خانەنشینی دەگەڕێنەوە سەر یاسای تایبەت بە خۆیان. بەپێی یاسای خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کارمەندانی ئەو هێزانە دەتوانن لە تەمەنی 45 ساڵی داوای خانەنشینبوون بکەن، بەڵام دەبێت 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت، لەکاتێکدا بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، فەرمانبەرانی شارستانی دەبێت تەمەنیان بگاتە 50 ساڵ و 20 ساڵ خزمەتیان هەبێت ئەوکات دەتوانن داوای خانەنشینبوون بکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێک بریاریداوە بۆ تەمەنی خانەنشینکردنی فەرمانبەران، کار بە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2014 ی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو بکات.

سەرپەیڤ