شوبات 06, 2025 18:56 Asia/Tehran
  • زیاد بوونی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراق

کومپانیای نەوتی نورویجی دی ئێن ئو بڵاوی کردەوە ، داهاتەکەی لە ساڵی 2024دا گەیشتووەتە 667 ملیۆن دۆلار، کە بەشێکی زۆری ئەو داهاتەش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بووە .

ئەمڕۆ کۆمپانیای  دی ئێن ئوی  نەرویج ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 77 هەزار و 300 بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 50% زیادی کردووە. پشکی هەرێمی کوردستان لەو نەوتەی کە ئەم کۆمپانیایە بەرهەمی هێناوە ڕۆژانە 59 هەزار بەرمیل بووە. کۆمپانیای  دی  ئێن ئو کە لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکە لە کێڵگەی نەوتی تاوگە کاردەکات و خاوەنی 75%ی پشکەکانی ئەم کێڵگە نەوتییەیە، لە ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئەم کێڵگەیە و کێڵگەی نەوتی پیشخابور بە ڕێژەی 70% زیادکردووە و لە چارەکی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە 78 هەزار و 600 بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەو نەوتەی لەم کێڵگانەدا بەرهەم دەهێنرێت، بەهۆی گیرانی هێڵی بۆری تورکیاوە لە بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەرمیلێک نەوتی بەرهەم هێنراو لە هەرێمی کوردستان بە تێکڕا ٣٥ دۆلار دەفرۆشێت. بەگوێرەی ئەو کۆمپانیایە، تەنیا کێڵگەی نەوتی تاوکەی هەرێمی کوردستان مانگانە 10 ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەستکەوتوو   

سەرپەیڤ