شانده‌که‌ی عێراق په‌یامی مانگرتوان ده‌به‌نه‌وه به‌غدا
شوبات 07, 2025 16:22 Asia/Tehran
ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، شاندی په‌رله‌مان داواکارییه‌کانی مانگرتوانی سلێمانی ده‌گه‌یه‌ننه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دادگای فیدڕاڵی و لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی دروست ده‌کرێت .
شانده‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق، تکای له مانگرتوان کرد له‌به‌ر ته‌ندروستیان و ژیانیان مانگرتنه‌که بشکێنن و داواکای و په‌یامی ره‌وایان گه‌یشتوه به‌هه‌مو ناوه‌نده‌کانی بڕیار له عێراق.کاروان یاروه‌یس ده‌شڵێت، "شانده‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا و به‌سڕه و ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارانی کورد پێکهاتبو، سه‌ردانه‌که‌ش له‌سه‌ر داوای فراکسیۆنی یه‌کێتی و فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بو، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی و په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی سه‌ردانی کردن".