سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئێمە ڕێگە نادەین ئاسایشی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: لاپەڕەیەکی گرنگ و قۆناغێکی نوێ لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکداڕایگەیاند، سەردانەکەی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها سەردانەکەی خۆی بۆ تاران، "قۆناغ و وەرزێکی گرنگ و نوێ بوو لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان"ی نێوان هەردوولا. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشکەوتنی باش لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراقدا بەدی دەکرێت، هەروەها ڕێگە نادرێت لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی ئێران بکرێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، ڕێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق و ئێرانی چاودێری و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لە کەرتە جیاجیاکان دەکەن.