نەرمین مەعروف : هەولێر ئیزنی گەوتنە گەڕی بانگی حکومی عێراق لە هەرێمی نەداوە
ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی کرد کە سەفەری سەرۆکی بانکی ناوەندی بۆ سلێمانی هیچ پێوەندیەکی بە کەوتنە گەڕی بانکە حکومەتیەکان لە هەرێمی کوردستانەوە نیەو مەبەست لەم سەفەرە دامەزرانی ناوەندێکی ماڵیی وتیجاری نێودەوڵەتیە.
نەرمین مەعروف ، ئەندامی کۆمیسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق ، ڕایگەیاند کە سەفەری عەلی عەلاق، سەرۆکی بانکیی ناوەندی عێراق، بۆ سلێمانی بە مەبەستی کەوتنە گەڕی ناوەندێکی بازرگانی وماڵیی نێودەوڵەتی ئەنجام بووە وهیچ پێوەندیەکی لەگەڵ دامەزرانی ناوەندەوکانی بانکەکانی ڕافدین وئەلڕەشید لە هەرێمی کوردستانی عێراق نەگیراوە ودیارنیە بۆچی هەرێمی کوردستان هیشتا ئیزنی ئەم کارەی نەداوە. نەرمین مەعروف هەروەها وتی: بەرلە بەدەستەوەدانی پڕۆژەی حسێبی من بۆ کارمەندەکانی هەرێم ، داخوازی کردنەوەی ناوەندی بانکەکانی ڕافدین وئەلڕەشید هاتبووە ئاراوە بەڵام ئەم داواکاریە لەلایەن هەولێرەوە قەبوڵ نەکراوە.