شوبات 22, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان حیزب و پارتە کوردستانیەکان لە سەر تۆمەتە ماڵیەکان

لە حاڵێکدا کە ئاڵوزی و کێشە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان لە سەر وەرگرتنی یارمەتیە ماڵیەکانی حزبە ئۆپۆزیسیۆنیەکان لە هەرێم پەرەی سەندووە ، وتەبێژی پارتی کۆمەڵی دادگەری لە کاردانەوە بە قسەکانی محەممەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سوسیالیست دیموکراتی کوردستان، ناوبراویان بە هەوڵ بۆ سەرنج ڕاکێشان تاوانبار کرد.

محەممەد حەکیم ، وتەبێژی پارتی کۆمەڵی دادگەری هەرێمی کوردستانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە قسەکانی محەممەدی حاجی مەحمود سکرتیری گشتیی حزبی سوسیاڵیست دێموکراتی کوردستانی عێراق کە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تاوانبار بە وەرگرتنی یارمەتی ماڵیی کردووە ولە نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستان قسەی کردبوو وتی: کاکە حەمە هەرشەو بۆ ڕاکێشانی سەرنج ، ئەم جۆرە قسانەی هێناوەتە ئاراوە وئێمە ئەم بانگەشە وئیدعایەی ناوبراو ڕەد دەکەێنەوە.

دوای قسەکانی محەممەدی حاجی مەحمود ، سەرۆکی حزبی سوسیال دێموکراتی کوردستان لەمەڕ وەرگرتنی مانگانەی ١٥٠ هەزار دۆلاری لەلایەن حزبە ئیسلامیەکان لە هەرێمی کوردستان ، ئەم حیزبانە ، قسەکانی محەممەدی حاجی مەحمودیان تۆمەت ودرۆهەڵبەستن زانیوە وڕایگەیاندووە کە بۆ بەرەڤانی کردن لە خۆ لە ڕێکاری یاسایی کەڵک وەردەگرن. 

سەرپەیڤ