مامۆستایه‌کى مانگرتوو: بافڵ وتی داواکارییه‌کانتان زۆر بێبایه‌خه
مامۆستایه‌کى مانگرتوو بۆ یه‌که‌مجار گفتوگۆى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى‌و مانگرتووانی ئاشکرا کرد و وتی: "کاتێک بافڵ تاڵه‌بانى سه‌ردانى خێمه‌ى مانگرتووانى کرد، زۆر بێ منه‌تانه پێی وتین، داواکارییه‌کانتان زۆر بێبایه‌خه، مانگرتن بشکێنن و بچنه‌وه ماڵه‌وه".
به‌قسەی هادى حه‌مه‌ڕه‌شید مامۆستاى مانگرتوو، بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى به‌مانگره‌کان وتووه کە ئێوه ده‌نگتان نەداوە بە یەکێتی و مافى ئه‌وه‌تان نییه قسه له‌گه‌ڵ ئێمە بکه‌ن". بافڵ وتووشیەتی: بۆ من هیچ گرنگ نییه مانگرتن ده‌شکێنن یان نایشکێنن، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ڕاشکاو بم له‌گه‌ڵتان، داواکارییه‌کانتان زۆر بێ بایه‌خه، بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه".
مامۆستا هادى جەختی کرد: ئێمه‌ش به‌بافڵ تاڵه‌بانیمان وت، ئێمه‌ش هەر چاوه‌ڕێ نین تۆ هیچمان بۆ بکه‌یت، چوونکه ئێمه که‌سانێکى مه‌ده‌نین‌و ده‌زانین داوا له‌کێ ده‌که‌ین، داوا له ده‌سه‌ڵاتێک ده‌که‌ین که به‌رپرس بێت، چونکه ئێوه نابه‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن.