سۆران عومه‌ر: به‌ناوی باجه‌وه سه‌رانه له کاسبکاران وه‌رده‌گیرێت
ئادار 07, 2025 18:52 Asia/Tehran
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە له هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی باجه‌وه سه‌رانه له کاسبکاران وه‌رده‌گیرێت، رایگەیاند؛ "کاسبکارێک داهاتی ساڵانه‌که‌ی 90 هه‌زار دیناره، که‌چی ناچارکراوه 150 هه‌زار دینار باج بدات".
سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک نوسیویه‌تی، "ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت له‌وه‌رگرتنی پاره به‌ناوی جۆراوجۆر له‌هه‌ر که‌سێک که له‌م هه‌رێمه هه‌ناسه ده‌دات، سه‌رانه وه‌رگرتن و چه‌وساندنه‌وه‌یه".
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، "ئه‌و گه‌نجه‌ی که دوکانێکی فرۆشتنی پێداویستی موبایلی داناوه و سیمکارت ده‌فرۆشێت، جگه له باج و مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی ئیشه‌که‌ی، ته‌نها بۆ فرۆشتنی سیم کارت پێویسته ساڵانه 150 هه‌زار دینار باج بدات".