یەکێتی: با بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراق بین
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پێناو بەشداریی چالاکانەتر و بە دەسکەوتی باشتر لە هەڵباردنەکانی پەرلەمانی عێراق، خوازیاری ئەوە بو کە لایەنە سیاسییەکان بە یەک لیست لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودای عێراق پێگەی کورد بەھێزتر دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە ئاماژە بە هەڵەکانی پارتە کوردییەکانی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا وتی: نابێ بێڵێن ئەمجارەش دەنگی کوردەکان بفەوتێ.
وتەبێژی یەکێتی ڕاشیگەیاند: هەر کات هێزی سیاسی کورد لە عێراق یەکدەنگ و یەکپارچە بوون دەستکەوتی گەورەیان بە دەست هێناوە، بە پێچەوانەوە کێشە و دووبەرەکی نێوان پارتەکان هەمیشە بە زیانی کوردەکان بووە.
ناوبراو جەختی کرد: "یەکێتی نیشتمانی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیشدا خوازیاری ئەوە بوو کە کوردەکان بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەوە ڕووی نەدا، ژمارەیەکی زۆری کوردەکان هەر لە هەڵبژاردنەکان بەشدارییان نەکرد و دەنگی زۆرێک لە کوردەکانیش لەبەر زۆر بوونی لیستەکان بە فیڕۆ چوو." سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: "ئێستا تۆپ لە زەوینی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە و دەرکەکانی وتووێژ ئێستاش هەر لە سەر ڕەوتە سیاسییەکانی دیکەش کراوەیە."