وردبینی لەلیستی مووچە کێشەی تێکەوتەوە
ئادار 20, 2025 18:09 Asia/Tehran
وردبینی لەلیستی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران و موچەخۆرانیی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە کێشەی تێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عیراق بۆ میدیای یەکێتی وتویەتی: وردبینیکردن لەلیستی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد، بەڵام جارێکی دیکە کێشەی تێکەوتەوە.بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە، جارێکی دیکە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبیانوی جۆراوجۆر ناوی نوێی بۆ لیستەکە زیادکردوەو سەدان ناوی دوبارەشی تێدایە، بەهۆیەوە کێشە بۆ وردبینیکردن لە لیستەکە دروستبوە.