ئادار 23, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • وادەی ناردنی مووچەی مانگی سێ ڕاگەیەنرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەغدا لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی سێ دەنێردێت و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پێش جەژن هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.

رۆژی  هەژدەی  - سێی - دووهەزار و بیست و پێنج  وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.سەرچاوەکە وتیشی، بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە بەغدا مووچەی مانگی سێ دەنێرێت.

سەرپەیڤ