کۆبونهوهیهکى سێ قۆڵى تایبهت بهههناردهى نهوتى ههرێم بهڕێوهدهچێت
بهگوێرهى ئهو زانیارییانهى پهرلهمانتارێکى کورد له بهغدا ئاشکرایکردووه، جارێکی دیکە وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و ئەپیکور، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووه، "ئەم هەفتەیە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و نوێنەری کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ناسراو بە ئەپیکور) سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبنەوە".
ناوبراو وتیشی: کۆبونەوەکە بۆ تاووتوێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمه، نوێنەری ئەپیکوریش بەشدار دەبێت، چونکە ئەوان لە تێچوی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت ناڕازین، بڕیاریشە لە کۆبونەوەکەدا "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوتی فیدراڵیش بەشداریی بکات". پیشتریش ڕۆژنامەی "ئەشەرقولئەوست" باسی ئەوەی کردبوو کە "ئەپیکور، هەولێر تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستانە".