نێچیرڤان بارزانی: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ناکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i437724-نێچیرڤان_بارزانی_پێکهێنانی_حکومەتی_هەرێم_ناکەوێتە_دوای_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت دواکەوتن، بەڵام گفتوگۆی جیددی لە نێوان پارتی و یەکێتیda هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
نیسان 08, 2025 12:42 Asia/Tehran

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت دواکەوتن، بەڵام گفتوگۆی جیددی لە نێوان پارتی و یەکێتیda هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

 نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "گفتۆیەکی جدیی لە نێوان ئێمە و یەکێتی هەیە. ئێمە لەسەر رێچکەیەکی دروست بۆ پێکهێنانی حکومەت دەڕۆین." سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت و وتی، "گفتوگۆی ئێمە بۆ ئەوەیە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت، هیچ نییەتێک نە لەلایەن ئێمەوە و نە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ دواخستنی پێکهێنانی حکومەت نییە."