بەرزبوونەوەی سەتی ٩ی هەڵێنجانی نەوت لە مەیدانی نەوتی تاوکێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438260-بەرزبوونەوەی_سەتی_٩ی_هەڵێنجانی_نەوت_لە_مەیدانی_نەوتی_تاوکێ
کۆمپانیای نوروێژی دی ئین ئۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی کاروکردەی سێ مانگەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند کە مام نێونجی بەرهەم هێنانی نەوتی مەیدانی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە زیاتر لە ٨٢ هەزاربەرمیل لە ڕۆژدا.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
نیسان 26, 2025 04:48 Asia/Tehran

کۆمپانیای نوروێژی دی ئین ئۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی کاروکردەی سێ مانگەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند کە مام نێونجی بەرهەم هێنانی نەوتی مەیدانی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتووە بە زیاتر لە ٨٢ هەزاربەرمیل لە ڕۆژدا.

کۆمپانیای نوروێژی دی ئین ئۆ کە لە مەیدانی نەوتی تاوکی لە هەرێمی کوردستان چالاکی دەکات، داتاکانی هاوپێوەند بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی لە سێ مانگەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە

ئەم کۆمپانیایە لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش هەروەک دەورەکانی ڕابردوو، پشکی خۆی لەنەوتی هەرێمی کوردستان فرۆشتووە بە کڕیارانی ناوخۆیی وپارەکەشی بە تەواوەتی وەرگرتووە. ئەم مژارە بە هۆی ڕاگیرانی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تورکیا لە ٢٥ی مارسی ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە یە. 

مام نێونجی بەرهەم هێنانی نەوتی مەیدانی تاوکێ لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٨٢ هەزارو٨١ بەرمیل لە ڕۆژدا بووە،لەحاڵیکدا کەئەم ڕێژەیە لە ساڵی ڕابردوو ٧٦ هەزارو٣١٠ بەرمیل لە ڕۆژ ڕاگەێندرابوو. بەرهەمهێنانی نەوت لەم  مەیدانە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستپێکرا. لە یەکی ژوئەنی ٢٠٠٩ کۆمپانیای دی ئین ئۆ بۆ یەکەم جار هەناردەکرانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هێڵەکانی وبوری کەرکووک - جیهان وتانکرەکان ڕاگەیاند.

لە باری بارستای بەرهەمهێنان ، مەیدانی تاوکێ دوای مەیدانی خورمالە، کەدووهەمین مەیدانی گەورەی نەوتی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار . ئەم مەیدانە لە سەردەمێکدا سەتی ٢٥ پوینت ٥١ لە گشت بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە خۆ تەرخان دابوو.