نیسان 27, 2025 17:36 Asia/Tehran
  • بەغدا هیچ تێبینیه‌کى لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نیە

دواى ئه‌وه‌ى هەفتەی ڕابردوو لیستی موچەی مانگی نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "تائێستا بەغدا هیچ تێبینیه‌کى لەسەر لیستەکە نییە".

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی‌و ئابورى هه‌رێم لیستی موچەو میزان موراجەعەو بەشێک لەداهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردویەتی، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا موچەی موچەخۆرانی هەرێم ڕه‌وانه‌ بکات. سبەینێ دوشه‌ممه‌ وردبینی لەلیستی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت‌و ئه‌وکات بڕیار له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت.

سەرپەیڤ