دەبێ سنورێک بۆ پەکەکە دانرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438398-دەبێ_سنورێک_بۆ_پەکەکە_دانرێت
ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی، دەڵێ؛ ئەو کردەوانەی پەکەکە دەیکات لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نییە و جێگەی قبووڵکردن نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 30, 2025 11:09 Asia/Tehran
  • دەبێ سنورێک بۆ پەکەکە دانرێت

ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی، دەڵێ؛ ئەو کردەوانەی پەکەکە دەیکات لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نییە و جێگەی قبووڵکردن نییە.

بابەکر زێباری وتی: کردەکانی پەکەکە جێی قەبووڵکران نیەو ئەوەی دەیکات بەڵگەیە لەوەی نایانەوێت بچنە ژێر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

وتیشی: کردەکانی پەکەکە زەرەر بە خۆی دەگەیێنێت، هەر بۆیە پێویستە سنوورێک بۆ پەکەکە دابندرێت و نابێت ڕێگە بدرێت چیتر درێژەیی پێ بدات.

بابەکر زێباری ئاماژەی بەوەش کرد، پەکەکە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدات، هەربۆیە ناچار دەبێت بچێتە ژێر فەرمانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و جگە لە پڕۆسەی ئاشتی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە.