May 03, 2025 20:01 Asia/Tehran
  • وشداریی عێراق بە گروپە دژە ئێرانییەکان

هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سلێمانی عێراق هۆشداری دەدەنە گروپە دژە ئێرانییەکان بۆ چۆڵکردنی بنکەکانیان .

سەلام عەبدولخالق لە هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە گروپە دژە ئێرانییەکان کراوە بنکەکانیان  لە ناوچەکانی زرگوێز ، کۆڵەڕەش ، و بانە گه ورە چۆڵ بکەن،  ئەگینا  بە زۆر پێیانی چۆڵ دەکەن . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و تاران ئەنجام دەدرێت. ئەو  دەرفەتە  کە بەو گرووپانە دراوە  لە سەرەتای ئەم مانگەدا کۆتایی دێت  و پێشتر چەند جارێک درێژکرابووەوە. لە ئێستادا تەنها 10 ڕۆژیان ماوە بۆ گواستنەوەیان بۆ کەمپی سورداش

سەرپەیڤ