پەیامی بەرپرسانی هەرێم بە بۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر سورانی کرمانجی
لە پەیامی جیاجیادا بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشییان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەربڕی و ڕۆڵی ناوبراویان لە پڕۆسەی ئاشتی تورکیا و هەوڵەکانی بۆ لێکنزیککردنەوەی کورد و تورک بە بەرز نرخاند.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامە جیاجیاکانیاندا بە دەربڕینی داخ و مەخابن بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، هاوکات سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو کرد و وەک "دۆستێکی دێرینی کورد" و "کەسایەتییەکی کاریگەر لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیا" ئاماژەیان پێکرد.هەروەها مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ولاهورشێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەلیش کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەریان سەرەخۆشی کرد.سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەستەموڵ و جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی شاندی ئیمرالی بوو کە هەوڵی دەدا بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان حکومەتی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەکەکە.