May 08, 2025 19:20 Asia/Tehran

سەرۆکی فڕاکسیونی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان وشداری دا لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 50 دولار ، حکومەتی عێراق چیتر ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.

عەلی حەمە ساڵح لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 7 ملیار دیناری لە خەزێنەی عێراق وەرگرتووە و ئەگەر لە داهاتوودا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ خوار 50 دۆلار دابەزێت، حکومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.  سەرۆکی فڕاکسیونی  بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی سەبارەت بە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک ناهێنرێت و پارتی  و یەکێتی  کوردستان بە دوای درێژە دان  بە هەمان بارودۆخی ناسەقامگیر و ناشەرعین. ناوبراو وتیشی ، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادرێت.

سەرپەیڤ