سبەی دوشەممە موچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکرێ
May 11, 2025 15:13 Asia/Tehran
لەو کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، باسى موچه‌ى مانگى چوار نه‌کرا، به‌ڵام کە کۆبونه‌وه‌که کۆتایی هات وه‌زیره کورده‌کان و سودانى کۆبونه‌وه‌یه‌کی کورتیان پێکەوە هەبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی شارپرێس؛ وەزیرە کوردەکان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بەڵێنیان له سودانى وەرگرتووە کە سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق ڕابسپێرێت بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی ٤ی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
سه‌رچاوه‌یه‌کیش له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی ڕەزامەندی داوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی موچەی مانگی چواری هەرێم و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێ دوشەممە گرفتەکان چارەسەردەکرێن و پارەی موچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".