تەمویلی موچەی مانگی ٤ خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438775-تەمویلی_موچەی_مانگی_٤_خرایەسەر_هەژماری_بانکی_وەزارەتی_دارایی_هەرێم
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگه‌یه‌نراوێکدا پێیداگرت: "تەمویلی موچەی مانگی نیسان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 13, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • تەمویلی موچەی مانگی ٤ خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگه‌یه‌نراوێکدا پێیداگرت: "تەمویلی موچەی مانگی نیسان خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشکرای کردووه‌، ئه‌مڕۆ بڕى ٩٥٩ ملیارو ٥١٤ ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".

پێشتریش سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق‌ و ئەنجومەنی وەزیرانى عێراقه‌وه‌ ئاشکرای کردبوو، "دەستمان بەخەرجکردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە". سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندبوو، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ئەو پارەیە کردوە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە؛ بڕەکە وەکوو مانگەکانی ڕابردوەو زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینارە.