سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: مەسعوود بارزانی خۆی دوور بگرێ لە هه‌ڕه‌شه و خۆگیڤکردنه‌وه
May 16, 2025 18:01 Asia/Tehran
وته‌بێژی یه‌کێتی وه‌ڵامی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە و رایگەیاند، قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی که‌مێک تووندکردنهوهیان پێوه دیار بوو، به‌ڵام زه‌رور نه‌بوون.
مەسعود بارزانی دوێنێ له مه‌راسیمێکی حیزبی‌دا خەنیمە سیاسییەکانی پارتی دابوویە بەر ڕەخنە و گازندەیەکی تووندەوە و وتبووی کە جه‌خت له بنه‌مای یه‌ک حکومه‌ت و هه‌رێم و یه‌ک په‌رله‌مان و یه‌ک پێشمه‌رگه دهکهنهوهوە وحکومەت لەسەر بنەمای ٥٠ بە ٥٠ پێکناهێندرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە لە کاردانەوە بەو قسانەی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند: له‌م چه‌ند رۆژه‌دا کۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی یه‌کێتیی و پارتی ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شکردنی وه‌زیره‌کان، ده‌بێت ئینسان دوور له هه‌ڕه‌شه و خۆگیڤکردنه‌وه باسی مه‌وزووعه‌کان بکات".