پارێزگاری هەولێر: هەرێم بەردەوام لە دووی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانە
May 21, 2025 10:19 Asia/Tehran
ئومێد خۆشناو وەک نوێنەری پارێزگارەکانی هەرێم وتی: هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوام لە دووی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێرانە لە بەشی جۆربەجۆری ئابووری، سیاسی، کلتوری و کۆمەڵایەتیدا. ئەزموونەکانی ڕابردوو ئەوەیان بۆ ئێمە دەرخستووە کە ئەم کۆبوونەوانە بوونەتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن و ئەنجام و دەستکەوتی باشیان هەبووە.