May 22, 2025 14:57 Asia/Tehran
  • داوای پلەی سەرۆکایەتی هەرێم و وەزاڕەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن یەکێتیەوە

لە حاڵێکدا کە وتووێژەکان بۆ دامەزرانی حکومەتی دەهەمی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوامە، یەکێتی نیشتمانی بە شێوەی ڕەسمی داوای بەدەس هێنانی پلەی سەرۆکایەتی هەرێم ، وەزاڕەتی ناوخۆ ، وچەند وەزاڕەتخانەی گرینگی دابە پارتی دێموکراتی کوردستان .

 یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بەشێوەی فەرمی خوازیاری بەدەس هێنانی پلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، وەزاڕەتی ناوخۆ ووەزاڕەتی سەرچاوە سرۆشتیەکانی کردووە.

ئەم داواکاریە لە بەرامبەر داواکاریەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق ئەنجامی گرتووە کە لە دانیشتنە پێشووەکان دا خوازیاری پاڕاستنی سەرۆکایەتی هەرێم ووەزاڕەتی ناوخۆ بۆ خۆی کردووە. 

لە دوایین دانیشتنی نێوان شاندە کانی دانوستانکاری پارتی دێموکراتی کوردستان ویەکێتی نیشتمانی ،  هەردوو حزب لیستە پێشنیار کراوەکانی خۆیان خستووەتە بەردەست   ووتووێژە جیدیەکان بۆ دابەشکردنی پوستە  گرینگەکانی نێوان ئەوان لە حاڵێکدا دەستیپێکردووە کە حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە سیاسەتەکانی هەر دوو حزب بۆ ئیدارە کردنی هەرێمی کوردستانی عێراق بە توندی ڕەخنەیان گرتووە. 

سەرپەیڤ