سەرهەڵدانی بارگرژی لە کونفڕانسی بزووتنەوەی گوڕان
لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی کونفڕانسی ناوخۆیی بزووتنەوەی گوڕان لە سلێمانی کە بە ئامادە بوونی دوو لایەنی سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە بەڕێوە چوو بارگرژی لە نێوان ئەندامەکانی بەدی هات
بە پێی زانیارییەکان لەو دانیشتنەدا گوڕان ڕەوتی ناسراو بە کوردسات بزووتنەوە ژوماری 482 ئەندام و لە ڕەوتی نتاسراو بە زەرگەتە 360 ئەندام بەشدار بوون . کەشی کونفڕانسەکە کاتێک ئاڵوز بوو کە لایەنی زەرگەتە لایەتی کوردساتی تاوانبار کرد کە نزیکەی 10 هەتا 15 ئەندامی سەر بە یەکێیتی نیشتمانی کوردستانی ڕەوانەی هوڵی کونفڕانسکە کرد بوو کەسانێک کە ناویان لە پێڕستی فەرمی ئەندامانی کوگەی گشتیی بزووتنەوەی گوڕان تومار نەکراوە. یەکێک لە سەرچاوەکانی نزیک بە لایەنی زەرگەتە وتوویەتی تا کاتێ کە ئەو ئەندامانە سەر بە یەکێتیی نیشتمانی لە هوڵەکە نەچێتە دەر ئامادەی دەسپێکی فەرمی کونفڕانس نابین . بە دوای ئەو ئاڵوزیە مڵملانێ زارەکی و پاشان فیزیکی لە نێوان دوو لایەن لەناوخۆی هوڵەکە بەدی هات