سوپای تورکیا لەماوەی هەفتەیەکدا 128 جار پەلاماری کردووەتە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرەڕای ڕاگەیندرانی هەڵوەشانەوە و کۆتایی شەڕی چەکدارانەی پەکەکە بەڵام پەلامارەکانی سوپای تورکیا دژی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بیانووی سەرکوتی ئەو گرووپە هەروا درێژەی هەیە
کامەران عوسمان ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند : سوپای تورکیا هەروا بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ئامێدی . ناوبراو وتیشی لە 24 مایەوە سوپای تورکیا 83 جار چیای نزارکەی لە ناحیەی شیلا دزێ کردووەتە ئامانج . هەموو ئەو پەلامارانە چڕبووەتەوە لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو و سوپای تورکیاش هەموو ڕوژێک ئەو ناوچەیەیان توپباران کردووە . ناوبراو هەروەها وتیشی تەنیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەرتەشی تورکیا 45 جار گوندەکانی دەڤەری بریگاڕە لە قەزای دەیرەلوک لە دەڤەری ئامێدیان توپباران کردووە و لە ماوەی هەفتەی ڕابردووشدا سوپای تورکیا 128 جار پەلاماری کردووەتە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق