زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆل گەڕێنرانەوە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439306-زیاتر_لە_٢٠٠_خێزانی_عێراقی_کەمپی_هۆل_گەڕێنرانەوە_عێراق
زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا جێهێشت و گەڕانەوە عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕێکاری ئەمنیی تووندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بوو.
(last modified 2025-06-01T12:38:05+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2025 16:04 Asia/Tehran
  • زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆل گەڕێنرانەوە عێراق

زیاتر لە ٢٠٠ خێزانی عێراقی کەمپی هۆلیان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا جێهێشت و گەڕانەوە عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕێکاری ئەمنیی تووندی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بوو.

شوکری حەجی، بەرپرسی نووسینگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل، بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندووە کە "لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە بیست و شەشەمین کاروانی گەڕاندنەوەی عێراقییەکانە بۆ وڵاتەکەیان. ناوبراو وتیشی: کاروانەکەی ئەم جارە لە ٢٢٣ خێزان پێک هاتووە کە بەگشتی ٨٣٢ کەسن.

بەرپرسی نووسینگەی دەرچوون لە کەمپی هۆل ڕوونیشی کردەوە "گەڕانەوەی ئەو خێزانە عێراقیانەی کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان هەیە، بە هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی عێراق بەردەوامە.