به‌غدا مه‌رجی بۆ هه‌ولێر داناوه
حوزه‌یران 08, 2025 18:10 Asia/Tehran
حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە هیچ شاندێک ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کات بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌ی مووچه، تا ئه‌وکاته‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌کانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌کرێن.
ئاژانسی "به‌غداد الیوم" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردۆته‌وه؛ "حکومه‌تی عێراق مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م داهاته داراییه‌کان ڕاده‌ستی بەغدا بکات، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به هه‌ر دانوستانێک بکات سه‌باره‌ت به پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی (ئایار/5)" ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که ناکۆکی به‌رده‌وام له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی هه‌یه.