به‌غدا مه‌رجی بۆ هه‌ولێر داناوه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439514-به_غدا_مه_رجی_بۆ_هه_ولێر_داناوه
حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە هیچ شاندێک ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کات بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌ی مووچه‌، تا ئه‌وکاته‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌کانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌کرێن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • به‌غدا مه‌رجی بۆ هه‌ولێر داناوه‌

حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار کردەوە کە هیچ شاندێک ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کات بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر کێشه‌ی مووچه‌، تا ئه‌وکاته‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌کانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌کرێن.

ئاژانسی "به‌غداد الیوم" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌ هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردۆته‌وه‌؛ "حکومه‌تی عێراق مه‌رجی ئه‌وه‌ی داناوه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م داهاته‌ داراییه‌کان ڕاده‌ستی بەغدا بکات، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ هه‌ر دانوستانێک بکات سه‌باره‌ت به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ مانگی (ئایار/5)" ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ناکۆکی به‌رده‌وام له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی هه‌یه‌.