پەرلەمانتارێک: بەم نزیکانە خشته‌ی بودجەی 2025 ده‌گاته په‌رله‌مان
حوزه‌یران 11, 2025 15:10 Asia/Tehran
ئه‌ندامێکی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشتی بودجەی ساڵی 2025 بگات و دڵنایی ده‌دات تێپەڕاندنی ئاسان دەبێت و هه‌رکاتێک گه‌یشت ده‌توانرێت به‌بێ دواکه‌ون په‌سه‌ندبکرێت.
جەمال کۆچەر ڕایگه‌یاند، پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشته‌ی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025 بگاتە پەرلەمان، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ته‌واوکرا.ئاماژەی بەوەشکردوە، پەرلەمان ئامادەیە هەر کە خشته‌ی بودجه بە فەرمی گەیشت دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات، بە ئامانجی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی خێرای.ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردەوە، لیژنەی دارایی پێشبینی ناکات له دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی دورودرێژ یان قوڵ هه‌بێت لەسەر خشتەکانی بودجەی نوێ.