حوزه‌یران 11, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • مانگرتنی فەرمانبەرانی سلێمانی بە هۆی دواکەوتنی مووچە

بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نادیار بوونی کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی مای ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی سلێمانی مانیان گرتووە

 ئەو فەرمانبەرانە ئامادەنەبوون لە شوێنی دەوام و ڕایانگەیاندووە، تا  کاتێ کە دۆخی دانی  مووچەکانیان ڕوون نەبێتەوە ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان. ئەم  ڕووداوانە لە کاتێک دا  ڕوو ئەدات کە چەند ڕۆژێک لە مەوبەر  سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو  کە حکومەتی عێراق هەرێمی پابەندکردووە بە خەرجکردنی داهاتەکەی بە تەواوی و هیچ دانوستانێک لەسەر مووچەی مانگی  مای  لەنێوان بەغدا و هەولێر ناکرێت تا ئەو مەرجەی بەغدا قبوڵ نەکرێت.

سەرپەیڤ