سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە
حوزهیران 30, 2025 15:19 Asia/Tehran
محەممەد مەحمودیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران وتی: ئەوەی کە ئێران کردوویەتی مافێکی ڕەوای وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی چاوەڕوانی ئەوەیدەکرد کە خەڵک لە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاپەڕین بکەن بەڵام ئەوە ڕووینەدا و لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکستی هێنا.
مەحمودیان وتی: لە گەرمەی شەڕەکەدا سنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ هاتووچۆی خەڵک و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کراوە بوون.
سەرکۆنسووڵی ئێران وتی: پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیشاندەری پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لا بوو.