ته‌مووز 01, 2025 17:02 Asia/Tehran
  • کۆتایی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەستراوەتەوە بە درانی قەرزە نەوتییەکان و خرانەڕووی گەرەنتی دراڤی

ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: هەرێمی کوردستان خوازیاری درانی قەرزی بەشگە نەوتییەکان و خرانەڕووی گەرەنتیی دراڤییە بۆ پشکی خۆی لە بەشی بودجە.سەباح سوبحی ڕایگەیاند: شاندێکی دەوڵەتی عێراق بریتی لە؛ نوێنەرانی وەزارەتی نەوت، دارایی، تەکنیکی و سیاسی، وتووێژ لەگەڵ وەڤدی هەرێمی کوردستانی دەسپێکردووەو ئەو وتووێژانە هەروا بەردەوامە.

وتیشی: هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەیە دەوڵەتی عێراق، قەرزی بەشگە نەوتییەکان بداتەوەو گەرەنتییەک بخاتەڕوو بۆ درانەوە دراڤیەکان بۆ داهاتوو. بەقسەی ناوبراو، ئیرادەیەکی ئەرێنی هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و چاوەڕوانی دەکرێ، لە داهاتووی نزیکدا ئەو وتووێژانە بگەنە ئەنجام و کۆتایی بهێنرێ بە قەیرانی نەوت و نەدرانی مووچە.

سوبحی هەروەها پێی داگرت: "بێتوو ئەو ڕێککەوتنە یەکلایی بکرێتەوە، مووچە بەشێوەی مانگانە دەدرێ."سەباح سوبحی هەروەها وتی: هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو وادەو بەڵێنیەکانی جێبەجێ بکا، بەشگەی نەوتیی ئێپیکۆریش ئامادەیی ڕاگەیاندووە، هەناردەی نەوت دەس پێ بکاتەوە، بەو مەرجەی دوو داواکارییەکەی واتە درانی قەرزە دواکەوتووەکان و خرانەڕووی گەرەنتی بۆ تێچووی ١٦دۆلاریی هەڵێنجانی نەوت، مسۆگەر ببێ.

 شەڕی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران، نەک هەر کۆمەڵگای ئێران بەڵکوو بیروڕای گشتیی لە ڕۆژاوا، بۆنمونە لە بەریتانیای بردووەتە نێو قۆناخێکی تازەی بەئاگابوونی کۆمەڵایەتی و یەکدەنگیی لەسەر تەوەری پرەنسیپ وبنەما ئەخلاقی و مرۆییەکان.

 

 

سەرپەیڤ