هێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی هێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیایان کرد بۆ سەر هەندێ ناچەی پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق.
سوپای تورکیا بە تۆپخانە، گوندەکانی بێلافە و کۆهرەز و دێڕەشێ، گەرگاشێ، مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێی لە ناحیەی شاخاویی گارە لە قەزای ئامێدی بە توندی بوردمان کردووە.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، لانیکەم ٤٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە و مزگەوتی گوندی دێڕەشێش زیانی پێگەیشتووە.
تورکیا لە ١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٢ەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “پەنجە-قفڵ” بە بیانووی شوێنکەوتن و سەرکوتکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە تورکیا لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دانراوە ، لە باکووری عێراق دەستی پێکرد.
زۆربەی ئەم هێرشانە لەسەر ناوچەکانی “مێتینا”، “زاپ” و “ئاڤاشین” و “باسیان” لە هەرێمی کوردستانی عێراق چڕبووەتەوە.
بەغدا چەندین جار هێرشەکانی تورکیای بە نموونەی دەستدرێژیکردن بۆ سەر خاکی عێراق ناوبردووە و داوای دەرچوونی سەربازانی تورکیا و پەکەکەی لە باکووری عێراق کردووە.