هێرشی درۆنی جەنگی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکووک
تهمووز 04, 2025 20:49 Asia/Tehran
سەرچاوە ناوخۆییەکان باسی پێکرانیو خستنە خوارەوەی چەند درۆنێکی خۆ تەقینەوەیان کرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و کەرکووک.
دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: درۆنێکی خۆتەقێنەر، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەبێ هیچ قوربانی یان زیانێک خرایە خوارەوە. هەروەها هەندێک سەرچاوەی عێراقی دەڵێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێنەر بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک کەوتووە. تا ئێستا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە ئەنجامدەرانی پشتی پەردەی ئەم بابەتە بڵاونەکراوەتەوە.