ته‌مووز 06, 2025 22:54 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان هێزەکانی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات بە هێرشی درۆنی

ئیدیعای هەراسازکەری وەزارەتی ناخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان هەبووە لەو هێرشە درۆنییانەی کرایەسەر هەولێر، سلێمانی و کەرکوک، بۆتە هۆی تووڕەبوونی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

سەباح ئەنوعمان داوای بەڵگەی باوەڕپێکراو یان قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی ئەو تۆمەتانەی کرد، لەکاتێکدا کە سێبەری ناکۆکیی نەوتی و جموجۆڵی سەربازی پاڵ بە پەیوەندییە لەرزۆک و ناپاوەجێکانی نێوان هەولێر و بەغدادەوە دەنێت بەرەو قەیرانێکی تازە. لە بەیاننامەکەی محەمەد شیاع سوودانیدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە کێشە و ناکۆکییەکانی ئێستا پێویستی بە هاوکاری و هەواهەنگی هەیە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نە پەنابردنە بەر میدیاکان بە ڕاپۆرت و بەیاننامەگەلێک کە دەرفەت بە دوژمنان دەبەخشێت ئەم دۆخە بقۆزنەوە بۆ زیانگەیاندن بە دامەزراوە عێراقییەکان کە وڵات و ئاسایشی وڵاتەکەمان دەپارێزن و هەروەها بیانوو دەداتە دەستی لایەنە شەڕکەرەکان بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق.

سەرپەیڤ