سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بۆ لێکدانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گەیشتە هەولێر.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆکى پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،دیداری کرد . له کۆبوونه‌وه‌یاندا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر-به‌غدا، هه‌وڵه‌کان و گفتوگۆیان بۆ چارەکردنى کێشه‌کان به لێکگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێککه‌وتنه‌کان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها لەباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌کى گونجاو بۆ کێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان، به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.سەرۆک پەرلەمانی عێراق هەروەها لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان کرد لەسەرپێویستیی چارەسەرکرانی خێرای پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕێزگرتن لە مافەکانی هەرێم لەچوارچێوی دەستووری عێراقی. گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هەر بەردەوامە بۆ ئەوەی بتوانن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەرێک بۆ ئەم قەیرانە بدۆزنەوە.