پرسی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هه‌فته‌یه‌کی دیکه دواخرا
لە کۆبونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان بڕیار درا به دروستکردنی لیژنه‌یه‌ک، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه عێراق پێداگیری له‌سه‌ر ڕاده‌ستکردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌کات.
له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بڕیار دراوه به دروستکردنی لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچون بۆ گفتوگۆکانی نێوان شاندی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدڕاڵی و دواتر ئاماده‌کردنی ڕه‌شنوسێکی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی ببرێته کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چاوەڕێ دەکرا ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتنی نێوان شاندی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵی ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام بڕیار نه‌درا و پرسی موچه هه‌فته‌یه‌کی دیکه دواخرا و به کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سپێردرا.