نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئه‌عره‌جى تاوتوێی ئاسایشى سنوره‌کان دەکەن
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، پێشوازیى له قاسم ئه‌عره‌جى کرد و له دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ئه‌منیى عێراقیان تاوتوێ کرد.
هه‌ردولا جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریکاریى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کانیان کرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، له ته‌وره‌ێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا، تیشکیان خسته سه‌ر دۆخ و دوایین پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێکه‌وته و کاریگه‌رییه‌کانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌که‌وه.
ئەوەشیخستەڕو، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى سیاسه‌ت و کارکردن بۆ دورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له کێشه و ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پاراستنى ئارامى و ئاسایشى سنوره‌کان و چه‌ند پرسێکى دیکەى ئه‌منى، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که بوو که وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو.