پارتی و یه‌کێتی له‌باره‌ی موچه و پێکهێنانی حکومه‌ت کۆده‌بنه‌وه
ته‌مووز 13, 2025 21:08 Asia/Tehran
سبه‌ی دووشه‌ممه شاندێکی باڵای پارتی به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی له پیرمام پێشوازی له شاندێکی باڵای یه‌کێتی به سه‌رۆکایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌کات
کۆبونه‌وه‌که په‌یوه‌ست به پرسی موچه وشایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆ ده‌که‌ن.ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆده‌بێته‌وه و بڕیاره پرسی ناردنی پاره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان یه‌کلایی بکاته‌وه.سه‌رچاوه‌ه‌کی باڵای ئاگادار ئه‌وه‌ش خسته روو که له کۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا پرسی پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌خرێته‌ڕو که نزیکه‌ی 9 مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوه و کابینه‌که پێکنه‌هێنراوه.