پەلاماری بە درۆنیی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق
تهمووز 19, 2025 13:26 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکان باسی پەلاماری بە درۆنیی تورکیایان کرد بۆ سەر پارێزگای سلێمانی
لە پەلاماری بەدرۆنی تورکیا بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش بریندار بووە .
پێشتریش ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریست لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پەلاماری کردووەتە سەر کێڵگە نەوتییەکان لە زاخۆ و پارێزگای دهۆک
ئەو ڕێکخراوەیە جەختی کرد کە ئەو پەلامارە خەساری گیانی بەدواوە نەبووە . بەرلەوەش دەزگەی خەبات بە دژی تیرۆریست لە هەرێمی کوردستانی عێراق باسی کەوتنە خوارەوەی دوو درۆنی خۆتەقێنەری کرد لە مەیدانی نەوتی خورمەڵە ی پارێزگای هەولێر.